سه‌نته‌رى میترۆ رایگەیاند، له پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتی هه‌ڵبژارددنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له هه‌رێمى كوردستان چەندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ژمارەیەک ڕۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه.
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكی له مافى ڕۆژنامه‌نووسان، كه وێنه‌یه‌كى بۆ (سپی) نێردراوه و تیایدا هاتووه، لە ماوەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٤٥ پێشێلکاری بەرامبەر بە ٣١ رۆژنامەنووس و کەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە.
بەپێی میترۆ، زۆترین پێشێلکارییەکان بەرابەر هه‌ریه‌كه له كه‌ناڵه‌كانى (NRT و كوردستان تیڤی و خه‌ندان و دواڕۆژ و ته‌له‌فزیۆنى سلێمانى و كوردستان 24 و سایتى سبه‌ى) ئەنجامدراوە.
ئەوەش هاتووە، له‌كاتى چاودێریكردنى پرۆسی هەڵبژاردن له هه‌ندێك بنكه‌ى ده‌نگدان، ڕێگرى كراوه ڕۆژنامه‌نووسان ڕووماڵ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بۆ ڕووماڵى ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ستنیشانكراون".
لە ١٠ی ئایار و ١٢ی ئایاری ئەمساڵ، پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.