بۆفۆن ماڵئاوایی لە یانەی یۆڤانتۆس کرد


جیان لۆجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا بە یەکجاری ماڵئاوایی لە یانەی یۆڤانتۆس کردوو رایگەیاند وەرزی داهاتوو یاری بۆ ئەم یانەیە ناکەمەوە.

لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا بۆفۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند کاری من لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایی هاتووەو رۆژی شەممەش لە یاری کییڤۆ کۆتا یاری خۆم ئەنجام دەدەم و چیتر یاری بۆ ئەم یانەیە ناکەمەوە، من سپاسی کارگێری یانەکەو سەرۆک دەکەم .

هەروەها وتی لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوو بڕیار لەسەر داهاتووی خۆم دەدەم یان دەچمە یانەیەکی تر یان بە یەکجاری مەڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکەم.



PM:01:12:17/05/2018