هۆکار و چارەسەرکردنی گرفتی سەرئێشە لە رەمەزاندا

زۆرێک لەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن توشی گرفتی سەر ئێشەو گێژبوون و شەکەت بوون دەبنەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی ڕۆژوودا ئاستی شەکری خوێن و ئاوی لەشت دادەبەزێت و بەرزی پلەکانی گەرماش کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.

پزیشکان ئامۆژگاری ئەو رۆژوانانە دەکەن، کە
 تووشی ئەم جۆرە حاڵەتە دەبنەوە، پێویستە ژەمی پارشێو فەرامۆش نەکەن و خواردنی تەندروست بخۆن، تاوەکو لە سەرئێشە بەدوربن.

هەروەها ئاماژە بەوەشدەکەن، 
خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو یان ئەو پێکهاتانەی شلەمەنین و ئاویان زۆر تێدایە وەک شوتی یان شەربەت.

پزیذکان بە گرنگی دەزانن کە رۆژوان بایەخێکی زۆر بەو خواردنانە بدەن کە دەبێتە هۆی پێدانی وزەیەکی زۆر بەلەش وەک نیسک، یاخود ئەو خواردنانەی یەکسانی رێژەی خوێنت دەپارێزێت.


PM:06:49:17/05/2018