ئامادەکردنی شۆربای سەوزەو گۆشت بۆ رەمەزان

لەمانگی ڕەمەزاندا بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەڕۆژوو دەبیت لەڕووی تەندروستیەوە لە بەربانگدا شۆربا بەسوودە، بۆ ئەوەش شۆرباسی سەوزە و کەمێک گۆشت دروستبکە کە یەکێکە کە شٶربا بەتام و بەسودەکان.

پێداویستیەکان:
پیاز
پەتاتە
گێزەر
فاسۆلیای تەڕ
بیبەری شیرین
کەرەوز
زەیت
خوێ 
بەهارات، کاری
بیبەری سور
ئاوی گەرم
بڕەکان سەرجەمیان بەپێی خواست و پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان قاشی دەکەین بەشێوازی بچوک، دواتر مەنجەڵێک دەهێنین، کەمێک زەیتی تێدەکەین و بۆماوەی ١٠ خولەک گۆشتەکەی تێدا سوردەکەینەوە، پاشان فاسۆلیا و گێزەرەکەی تێدەکەین. 

هەروەها ئاوی گەرم دەکەین بەسەریدا تا ئەوەندەی پێکهاتەکان دادەپۆشێت و دەیخەینەوە سەر ئاگر و کاری و بیبەری سوری تێدەکەین، وازی لێدەهێنین تا دەکولێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یان کەمتر، پاشان لە تاوەیەکدا کەمێک زەیتی تێدەکەین، پەتاتە و پیازەکەی پێکەوە تێدەکەین و سوری دەکەینەوە، دواتر دایدەگرین و کە ساردبوویەوە دەیدەین لە خەڵاتە، دواتر بیبەر و کەرەوزەکە سور دەکەینەوە بەجیا و ئامادەی دەکەین.

پاشان ئاوێتەی پەتاتە و پیازەکە دەکەینە ناو فاسۆلیا و گێزەر و گۆشتەکەوە، ئەگەر هەست کرد نەرم بووەتەوە پێکهاتەکان. دواتر کەمێک ئاوی تێدەکەین پاشان کەرەوز و بیبەرەکەی تێدەکەین، خوێ و بەهارات و پێکهاتەکانی دیکە، بەباشی تێکی دەدەین و هەر پێکهاتەیەکی دیکە پێت خۆشە تێیبکە، پاشان سەری بنێرەوە و وازی لێبهێنە تا خەست دەبێتەوە و پێشکەشی بکەن.



PM:06:56:17/05/2018