چەند خۆراک و سەوزە هەیە کە بۆ رۆژوان بەسوودەو برسێتیان کەمدەکاتەوە.
لەو خۆراکانەش:
هێلكه:
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌وانه‌ی ژه‌می به‌یانیان هێلكه ده‌خۆن، پێویستیان به كالۆریی زیاتر نییه له‌و ڕۆژه‌داو، باشتره هێلکەکە به كوڵاویی بێت نه‌ك سووره‌وه‌كراو.
فاسۆلیا:
فاسۆلیا دوو جۆر ڕیشاڵی له خۆ گرتووه، هه‌ندێكیان ده‌توێنه‌وه و هه‌ندێكیان ناتوێنه‌وه، فاسۆلیا هه‌ستیی تێریی بۆ ماوه‌ی درێژ زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌ش فاسۆڵیا كۆلیسترۆڵی ناو خوێن داده‌به‌زێنێت.
چه‌ره‌سات:
هه‌رچه‌نده چه‌ره‌ساتی وه‌ك كاجۆ و باده‌م ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌ورییان تێدایه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریی نیه بۆ سیستم و ڕژێمی خۆراكیی، خواردنی ئه‌مانه دوای سووكه ژه‌مێك به ئه‌ندازه‌ی خواردنی ژه‌مێكی چه‌وره.
گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی بۆ زه‌ڵاته به‌كاردێن
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه ئه‌و گه‌ڵا سه‌وزانه‌ی بۆ زه‌ڵاته به كاردێن له‌و ماده خۆراكیانه‌ن كه مرۆڤ وا لێده‌كه‌ن هه‌ست به تێریی بكات،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ر له نانخواردن زه‌ڵاته بخوات، ئه‌وا به ڕێژه‌ی (12%) كالۆریی كه‌متر ده‌خوات و هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاو و ڕیشاڵه‌ی له سه‌وزه‌كاندا هه‌یه گه‌ده پڕده‌كات و كه‌سه‌كه زوو هه‌ست به تێریی ده‌كات.
شۆربا
له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه‌سێك نان ده‌خوات سه‌ره‌تا شۆربایه‌ك بخوات ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كالۆریی، چونكه شۆربا وا له‌كه‌سه‌كان ده‌كات كه به خێرایی هه‌ست به تێریی بكه‌ن.
ماسیی
توێژینه‌وه‌كان نیشانیان داوه ئه‌وانه‌ی له ژه‌می نیوه‌ڕۆیاندا ماسیی بخۆن، ئه‌وا له ئێواره‌دا هه‌ست به برسێتیی ناكه‌ن به به‌راورد به‌وانه‌ی كه گۆشتی تر ده‌خۆن وه‌ك گۆشتی گوێره‌كه یان مه‌ڕ یان بزن یان به‌رخ.
په‌تاته
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به هه‌ستكردن به تێر بوون ده‌ریخستووه كه په‌تاته‌ی شیرینی كوڵاو له نێو 38 مادده‌ی دیكه‌دا كه تاقیكراونه‌ته‌وه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین و تێركه‌رترینیان داده‌نرێت.
سێ‌و و پرته‌قاڵ
پرته‌قاڵ و سێ‌و له گرنگترین ئه‌و میوانه‌ن كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ستی تێریی ده‌به‌خشن، بۆیه پسپۆڕان ڕێنمایی ده‌ده‌نه ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێت، له‌گه‌ڵ ژه‌مه سووكه‌كاندا سێ‌و یان پرته‌قاڵ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به تێریی بكه‌ن.