چۆنێتی ئامادەکردنی مەقلوبە

بۆ ئەوەی جۆرێکی جیاواز لە خواردن تاقی بکەیتەوە و خوانەکەت بەچێژتر ئەم ئێوارەیەی ڕەمەزان مەقلوبە ئامادەبکە.

پێداویستیەکانی ئامادەکردنی:

نیو مریشک یان زیاتر بەپێی خواست، یاخود گۆشت
سێ کوپ برنج
دوو باینجان
چوار پەتاتە
دوو بیبەر
دوو پیاز
چوار تەماتە
خوێ و بەهارارات و لێمەندۆزی بەپێی خواست و ئارەزوو
زەیت

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان بیبەر و تەماتە و پەتاتە و پیاز و باینجانەکە پاک دەکەین و بەشێوازی خڕ خڕ یان بەپێی خواست قاشی دەکەین.

دواتر تاوەیەک دەهێنین و بەش بەش سوری دەکەیەنەوە، جگە لەتەماتەکە.

مریشکەکە دەکوڵێنین و ئامادەی دەکەین و برنجەکە دەخەینە ئاوەوە دەیخوسێنین.

پاشان تەماتە و مریشکەکە ڕیز دەکەین لە بنی مەنجەڵەکە، دواتر بیبەر و پیاز و پێکهاتەکانی دیکە تێدەکەین، ئینجا برنجەکە.

خوێ و بەهارات و لیمەندۆزیەکە لە پێنج کوپ ئاودا دەتوێنیتەوە و  دەیکەیەن بەسەریدا، دەیخەینە سەر ئاگر تا پێدەگات.



PM:04:37:18/05/2018