بەوێنە.. کۆمسای جیاواز دەرکەوت و دەڵێت: سەرداناخەم

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو، کۆمسای کە لەژێر کاریگەری ئەو ژنەی لەنزیک هەولێر تەرمەکەی بەکوژراوی فڕێدرا، دەوروژێت دوو پۆست لە دوو رۆژی جیاوازدا دەنوسێت، هاوکات وەک جاران وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی هەوادارانی.

کۆمسای لە پۆستێکدا لەسەر ئەو ژنەی لە نزیک هەولێر کوژرا، نوسیوویەی " خۆ خودا نین بڕیاری ژیان و کوشتنی مروڤ بدەین".

هەروەها لەژێر کاریگەی کوشتنی ئەو ژنەو تواناکانی ژنان نووسیوویەتی " ئەو خانمانە کە کتێب ئەخوێننەوە بۆ کۆمەڵگای پیاو سالار مەتەرسین، چونکە بیر لە ژیانێکی باشتر ئەکەن و بۆ دروست کردنی ئەو ژیانە شەڕ ئەکەن، و لە بەرامبەر توندوتیژی سەر داناخەن، چونکە بڕوایان بە خۆیانە وەکوو ژنێک".

کۆمسای ەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت و ئافرەتێکی مۆدێرن و خاوەن هۆشیارییەکی ژنانەیە.




PM:08:49:18/05/2018