ئامادەکردنی سوپێک بۆ دابەزاندنی کێش لە ڕەمەزاندا

شۆفان یەكێكە لە بەرهەمەكانی دانەوێڵە و بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و پێكهاتەی خۆراكی بەسوودی تیادایە بۆ جەستە پێویستە ، بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن لە رەمەزاندا دەتوانن سوود لە خواردنی ئەم شۆربایە وەربگرن.
 
پێداویستیەکان : 
نیو کووپ شۆڤان 
پارچەیەک سنگی مریشک 
نیو کەوچی گەورە زەیتی زەیتوون 
ئاڵەتی ڕەش 
کەموون 
چوار کووپ ئاو 
کەمێک خوێ

شێوازی ئامادەکردنی:
سەرەتا زەیتەکە گەرمبکە دواتر سنگی مریشکەکەی تێبکە تاوەکو کەمێک سوور دەبێتەوە، دواتر ئاڵەت وو کەموون و خوێکەی بۆ زیاد بکە تا جوان لەگەڵ مریشکەکە سوور دەبێتەوە، دواتر شۆڤان و ئاوەکەی تێکەڵ بکە و جوان تێکەڵیان بکە وازی لێبهێنە بۆ ماوەی 30 خوولەک لەسەر ئاگربێت تا خەست دەبێتەوە، دواتر دایبگرەوپێشکەشێ بکە.


PM:12:36:20/05/2018