بەرپرسێکی باڵای کۆمیسیۆن سزادرا

سەعید کاکەیی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە سزادرا.

لە بڕیارەکەی کۆمیسیۆندا کە ئیمزای ئەحمەد ڕەحیم بەشارە، بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمیسیارانی لەسەرە و وێنەیەکی تایبەت بۆ "سپی" نێردراوە هاتووە "لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت لە چەند بەرپرسێکی باڵای کۆمیسیۆن بۆ لێپرسینەوە لە سەعید کاکەیی لە بەرامبەر ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەی ئەنجامیدا".

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەدا هاتووە "سعید حمید امین" ناسراو بە سەعید کاکەیی بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ کارکردنی ھەڵدەپەسێردرێت و ئەوەش ڕوونکراوەتەوە بڕیارەکە ڕێککەوتن لە ڕۆژی 2018/5/16 دەرچووە.

سەعید کاکەیی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە و  چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند، هەندێک تێبینی لەسەر رێکارەکانی هەڵبژاردن هەیە، یەکێک لەوانەش ئەوەیە "بەپێی یاسا دەبوو لە رۆژی دەنگداندا ئەنجامی دەنگەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بدرایە بە چاودێریی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام ئەوە نەکراوە و هیچ چاودێرێک وێنەی دەنگەکانی وەرنەگرتووە".



PM:06:05:20/05/2018