چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی کونافە بۆ بەربانگ

كونافە یەكێكە لە شیرینیە بە تام و چێژەکان کە خەڵکی زۆر ئارەزوی خواردنی دەکەن بەتایبەت لە رەمەزاندا.

پێداویستییەكان:
200 گرام كەرەی توواوە
100 گرام بستەی هاڕاو 
یەك زەرف كونافە 
دوو كەوچكی چێشت شەكر
سێ قوتوو قیماغ 

بۆ شیلەكەی:
2 پەرداخ شەكر
1 پەرداخ ئاو
2 كەوچكی گەورە ئاوی لیمۆ
2 كەوچكی گەورە ئاوی گوڵاو
1 كەوچكی چا هێل

چۆنیەتی ئامادەكردنی:
سەرەتا كونافەكە شی دەكەینەوە كەرەكە كەمێك گەرم دەكەین جوان كونافەكەی پێچەور دەكەین، دواتر لەقاڵبێكدا نیوەی كونافەكە دادەخەین دەیپەستێوین. پاشان قەیماغ و شەكرەكە تێكەڵ دەكەین و دەیكەینە سەر كونافەكە بەمەرجێك كەمێك لەقەراغەكانی دوور بكەوێتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی برژاندنا نەسوتێت، دواتر نیوەی كونافەكەی ماوە بەجوانی قەیماغەكەی پێدادەپۆشین. 

پاشان دەكرێتە فڕنەوە بۆ ماوەی 25 دەقیقە لەسەر ئاگرێكی هێواش دەبرژێنین، کە برژا شیلەی سارد دەكەین بەسەر كونافە گەرمەكەدا چەند كاتژمێرێك دادەنرێت تاتەواو شیلەكە هەڵدەمژێت، ئەو كات پێش كەش دەكرێت.

ئەگەر ئارەزووتکرد دەتوانیت سەرەكەی قەیماغی تری لەسەر دابنێت پاشان بستەی هاڕاوی بكەیت بەسەردا، هەروەها  ناوەكەشی گوێز كەمێك شەكرو هێل،یان بستەی لەنێواندا دابنێت لەباتی قەیماغ یان پەنیری موزەرێلا یاخود محلەبی بێ شەكر.



PM:01:18:21/05/2018