ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بەهۆكاری دەرەكییەوە هەیەو ئێمەش ناتوانین نرخی بەنزین بە بەنزینخانەکان کەمبکەینەوە.
ماڵپەڕی ژوری بازرگانی سلێمانی لە زاری رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەرەكییە و پەیونەدی نییە بە ناوخۆوە، بۆیە ناتوانین نرخی بەنزین بە بەنزینخانەكان كەمبكەینەوە".
رونیشیکردەوە،" بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا كاریگەری کردوەتەلەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆربەی بەنزینخانەكان بە نرخێکی گران بەنزینی بازرگانی لەتوركیاو ئێرانەوە دەهێنن.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردوە، کە بەپێی بەدواداچوونەكانی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانیش نرخی بەنزین بە بڕی 25 تا 50 دینار زیادیكردووە.