هه‌یفا حوسنی و به‌كر خالید، ئەو دوو پێشكهشكارەی كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ی عێراقین کە چه‌ند ڕۆژێكه هه‌واڵی هاوسه‌رگیرییان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفروان له نێو ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عێراقییه‌كان بڵاو بڵاوبۆتەوە.
هه‌یفا و به‌كر، هه‌ردووكیان چه‌ند ساڵێكه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی شهرقیهن و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی جۆراوجۆرییان پێشكه‌ش كردووه، چه‌ند ڕۆژێكه هه‌واڵی هاوسه‌رگیرییان ڕاگه‌یاندووه و ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆیان له هه‌ژماری تایبه‌تییه‌كانی خۆیان له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌واڵ و وێنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌و دووانه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفروان له نێو ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌ره‌بی و كوردییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌یفا وه‌ك خانمه پێشكه‌شكارێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوبانگی په‌یدا كردووه.
هه‌یفا، له نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام خاوه‌نی زیاتر له 2 ملیۆن فۆڵۆوه‌رسه، به‌رده‌وام وێنه و چالاكییه‌كانی تیادا بڵاو ده‌كاته‌وه.