کێ پارەی نەشتەرگەریی و چارەسەری عادل مورادی داوە؟

كوڕەكەی عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتی، باس لەتێچووی نەشتەرگەریی و چارەسەركردنی باوكی دەكات.

ئاری موراد لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك بڵاوی كردەوە "بەپێچەوانەی زۆرێك لە سیاسیەكانی عێراق و كوردستان ، عادل موراد بەدرێژایی ژیانی خۆی دژی گەندەڵی و دزینی ماڵی گشتی خەباتی دەكرد".

ئاری موراد ئاماژە بەوە دەكات "عادل موراد بۆ پارەی تێچووی نەشتگەرگەریی ومانەوەی لەنەخۆشخانە ، ماڵ  موڵك وئۆتۆمۆبێلی خۆی فرۆشت لێ رازی نەبوو پارە لەكەس وەربگرێت".


ئه‌م بابه‌ته ‌7076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:23:21/05/2018