بەوێنە...نارینا کوردی دەردەکەوێتەوە

نارینا کوردی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، کە چەندین ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردووەتەوە.

نارینا بەشێک لە وێنە کۆن و نوێیەکانی خۆی لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت ئەو خانمە گۆرانیبێژە گۆرانکاری بەسەر ڕوخساری ھاتووە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە زیاتر لە ھەشت ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاونەکردووەتەوە، ھاوکات تا ئێستا ھۆکاری بڵاونەکردنەوەی کاری نوێی ھونەری ئاشکرا نەکردووە.

نارینا کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە، لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بەھۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی دوێت بە ناوی (ناز مەکە) لەگەڵ عەزیز وەیسی، ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد.



PM:09:30:22/05/2018