پێویستە ئەم خواردنانە لەکاتی پارشێودا بخورێ


ڕەمەزان چەند ڕۆژێکی کەمە لە ساڵداو تەنها مانگێکە سەرەڕای ئەوەی کاتی خواردن دەگوڕێت بەڵام چەندین سودی گرنگی هەیە.هەروەها لەبەر ئەوەی ناتوانی چەند کاتژمێرێک خواردن بخۆی بۆیە پێویستە لەکاتی پارشێودا چەندخۆراکێک بخورێت کە ووزەی پێویستت پێببەخشێت و باڵانسی لەشت ڕابگرێت.

ئەم چەند خواردنە یارمەتی ڕاگرتنی باڵانسی لەشت دەدەن.

ـخۆراکە پڕۆتینیەکان: وەک هێلکە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە کەیارمەتیت دەدات بەدرێژای ڕۆژ بەتێری بمێنیتەوە.

ـ خوارکی دەوڵەمەند بە فایبەر: وەک شۆفان دەوڵەمەندە بەفایبەر کەئەوەش زۆر پێویستە لەماوەی ڕۆژوگرتندا.

ـ ئەوخۆراکانەی کەکالسێۆمیان تێدایە: خواردنەکانی دەۆڵەمەند بەکالسێۆم وەک ماست، شیر، ئەم خواردنانە پڕن لەماددەی خۆراکی کەیارمەتی لەش دەدەن بەبەهێزو تەندروست بمێنێتەوە.

سەرچاوە: khalij times

و:هە-ف



PM:09:22:23/05/2018