لە مانگی رەمەزاندا گەدەی رۆژوانان خاڵی دەبێت و هەندێک خۆراک پێوسیتە کەم بکرێتەوە، لەبری چەند خۆراکێکی بەسود بخورێت، تاکوجەستە لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا بپارێزن.
باشترین ئەو خۆراکانەی کە لە ڕەمەزاندا جەستەی مرۆڤ لە بەکتریا رزگار دەکەن بریتین لە:
- سێو: ڤایرۆس و بەکتریاو میکرۆبی ناو جەستە لەناو دەبات.
- ئەڤۆگادۆ: بەکتریا لە ناو دەبات و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە.
- چەوەندەر: ژەھری جەستەی مرۆڤ لەناودەبات.
- توو: ئیلتیھابی جەستە کەمدەکاتەوەو مێشک و جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان رزگاردەکات.
- کەلەرم: بە دژە شێرپەنجە دادەنرێت و جەستەی مرۆڤ لە ماددە ژەھراوییەکان پاک دەکاتەوە.
- سیر: جگەر و میزەڵدان لە ژەھراوی بوون دەپارێزێت و ڕێگری لە سکچوون و نەخۆشی شێرپەنجە دەکات.