جڤاتی گشتی گۆڕان بەشداریکردن لە حکومەتی ئایندەدا رەتدەکەنەوە

زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی گشتی گۆڕامن بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەتی عێراق رەت دەكەنەوە. 

بەسەر پەرشی عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە، لەو کۆبوونەوەیەدا 
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵ‌و هەنگاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە خستەڕو‌و، باسی لە هەڵوێستی شەش لایەنە سیاسیەكەش كرد كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رەت دەكەنەوە.

وەک میدیای گۆڕان باسی دەکات، رێكخەری گشتی باسی لە دیدارەكەی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا كرد.

لە تەوەرێكی تری كۆبو‌ونەوەكەدا بۆچونی ئەندامانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگیرا لەسەر هەمو‌و پێشهات‌و دەرهاویشتەكانی دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق.

كوێستان محەمەد، بە میدیای حیزبەکەی راگەیاندووە " پێشنیازەكانیان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی كردووە كە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو كۆببێتەوە.
 
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد، زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی گشتی بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەتی داهاتو‌وی عێراق رەت دەكەنەوە‌و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش جڤاتی گشتی نەخشە رێگایەكیان، ئامادەكردو‌وە، ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی دەكەن.



PM:07:54:24/05/2018