حکومەتی عێراق: ئامێرەکانی هەژماری دەنگدانی هەڵبژاردن خروقاتیان تێدا کراوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمنی عێراق ددان بە خەرقکردنی  ساختەکاری و ئاسانیی هاککردنی ئەژماری دەنگەکاندا دەنێت.

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ددان بەوەدا دەنێت کە ئامێرەکانی ئەژمارکردنی دەنگی ئەلیکترۆنی خروقاتیان تێدا کراوە و ئەوە ئاشکرا دەکات بەهۆی ئەوەی هەمو ئامێرەکان لە یەک پاسوۆردیان هەبوە تیمەکانی خۆیان بۆ تاقیکردنەوە توانیویانە لە دو رۆژدا هاکی بکەن و "چیمان بویستایە دەمانتوانی پێی بکەین".

ئەمین بەکر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرای دەکات؛ لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا تورهان موفتی نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران وتویەتی؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن گرێداوە و تێیدا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە ئامادەی بون، تێیدا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دانی ناوە بەوەی کە ئامێرەکانی ئەژمارکردنی دەنگی ئەلیکترۆنی خروقاتیان تیێداکراوە و زۆر ئاسان بوە هاک کردنیان.

ئەو بەرپرسە باڵایە رونیکردوەتەوە؛ هەمو ئامێرەکان لەهەمو عێراقدا یەک پاسۆردیان هەبوە ئەویش لەژمارە (1 تا 8)بوە، وتوشیەتی:"بۆ تاقیکردنەوە هەوڵمانداوە و توانیومانە لەماوەی دو ڕۆژدا هاکی بکەین و چیمان بویستایە دەمانتوانی پێی بکەین".

لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ئاشکرای کردوە کەپیشتر کۆمیسیۆنمان ئاگادار کردوە لەوەی ئەو کۆمپانیایەی ئامێرەکەی دروستکردوە "رەسەن" نییە و نەناسراوە و گوماناوییە.



PM:10:06:24/05/2018