پەخشی کەناڵی کوردنیوز لە سبەی شەو ٢٥ کاتژمێر ١٢ ی شەو کەناڵەکەیان رادەگرن.
خەبات نەوزاد، بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردنیوز، ڕایگەیاند "کاتژمێر 12ی شەوی ھەینی لەسەر شەممە 25 لهسهر 26ی ئایاری 2018 پەخشی کەناڵی کوردنیوز ڕادەگیرێت".
بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردنیوز "ڕاگرتنەکە کاتییەو مەبەست لێی ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ و پێویستە ھەوڵدەدەین بەزوترین کات دەست بەپەخشبکەینەوە".
کەناڵی کوردنیوز، لە 30ی ئاداری 2018دا دەستی بەپەخشی خۆی لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات كرد وەک زمانحاڵی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.