سود و گرنگی خورما چیە بۆ ڕۆژووەوان؟

لە مانگی ڕەمەزاندا نەریتە کە ڕۆژووانان بە خورما رۆژووەکەیان دەشکێنن ئەمەش جگە لە ڕووە دینیەکهی باگراوندێکی تەندروستی هەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، مرۆڤی رۆژووەوان بەدرێژایی رۆژ بەهۆی رۆژوو گرتن رێژەی شەکری خوێنی دادەبەزێت، لەبەر ئەم هۆکارە هەست بە بێتاقەتی و ماندوویی دەکات، بۆیە خواردنی چەند دەنک خورما لە کاتی بەربانگ پێویستە و جەستە بۆ حاڵەتی ئاسایی خۆی دەگەڕێنێتەوە، هاوکات لە کەمخوێنییش دەتانپارێزێت.



PM:02:39:25/05/2018