هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرای دەکات کە کورد داوای پۆستێکی باڵا‌و وەزارەتێکی سیادی لەحکومەتی عێراق دەکات.
لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت " ئه‌مجاره هه‌ڵوێستی كورد كراوه نابێت به‌ڵكو مه‌رجدار ده‌بێت بۆ پشتگیری له‌هه‌ر كاندیدێك هه‌ر حكومه‌تێك، وه ده‌بێت گره‌نتی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقدا بپارێزێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كورد ئه‌مجاره داوای چ پۆستێكی باڵای عیراقی ده‌كات؟ هۆشیار زێباری وتی" داواكاری كورد نه‌گۆڕاوه له پۆسته باڵاكان داوای پۆستێك ده‌كات، هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش داوای وه‌زاره‌تێك ده‌كات وه به‌پێی قه‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری پێبدرێت جگه‌له‌وه به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت له‌ناو حكومه‌تدا."
زێباری ڕه‌تیكرده‌وه له ئێستادا كورد ڕێكهوتبێت له‌سه‌ر داواكردنی پۆستێكی باڵا" هه‌تا ئێستا له‌ناو لایهنهكوردییهكان گفتوگۆی ئه‌وه هه‌یه كورد چ پۆستێكی سیادی داوا بكات، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری لێ نه‌دراوه ، بۆیه داواده‌كه‌ین هه‌موو حیزبه كوردییه‌كان كۆببینه‌وه و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان له‌نێوخۆماندا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێك بكه‌وین له‌سه‌ر به‌رنامه و داواكاری كورد چونكه ئه‌وه گرنگتره له پۆسته‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه" ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕیاره كه پۆسته باڵاكان هی لایهنهكوردییهكان بۆ كام لایه‌ن ده‌بێت؟ به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ده‌بێت ڕێك بكه‌وین له‌سه‌ری."
رۆژی ١٢ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا، لە حیزبە کوردیەکان پارتی توانی ٢٥ کورسی و یەکێتی ١٨ کورسی و گۆڕان ٥ کورسی و نەوەی نوێ ٤ کورسی و هاوپەیمانی ٢ کورسی، کۆمەڵ ٢ کورسی، یەکگرتوو ٢ کورسی.