لەپرێس
کۆنفرانسێکی هەواڵیدا زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید تایبەت بە یاری کۆتایی خولی
یانە پاڵەوانەکانی بەشداری کرد و باسی ئەو یارییە گرنگەی کرد.
زیدان وتی، نهێنی
سەرکەوتنی ئێمە بۆ یاری کۆتایی ئەوەیە کاری گەورەمان کردووەو خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم کە جارێکی تر
گەیشتوینەتە یاری کۆتایی و حەزیشم لەم یاریانەیە.
لەسەر رۆناڵدۆ
وتی، ئەو لە دۆخێکی زۆرباشدایەو هەموو کات بۆ ئەم جۆرە یاریانە ئامادەیە.
راشیگەیاند ئەگەر
فشاری زۆرمان کەوتە سەر شتێکی ئاسایی دەبێت و هەوڵی کەمکردنەوەی دەدەین و هەردوو
یانەش وەکوو یەک هەلی بردنەوەیان هەیە.
لەکۆتایدا ستایشی
کلۆپی راهێنەری کردو و رایگەیاند ئەو کاری گەورەی کردووە.