كاندیدێكی ده‌رنه‌چوی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه لە حیزبەکەی دەکات و ده‌ڵێت، " ئه‌گه‌ر من به‌پێوێست نازانن یان خه‌ڵكی ترتان پێ باشتره، ده‌كرا به‌ڕێككه‌وتن‌و گفتوگۆ بوایه نه‌وه‌ك شكۆ شكاندن‌و ده‌نگ پێ كۆكردنه‌وه‌و دوایش ده‌نگ كه‌مكردنه‌وه”.
کاندیدی پارتی، شاڵاوی مه‌لا ئه‌مین خۆشناوه‌و له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "بڕیار له‌ده‌ست حیزبه كێ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن بۆ پۆسته‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌پێویست نازانن یان خه‌ڵكی ترتان پێ باشتره، ده‌كرا به‌ڕێكه‌وتن‌و گفتوگۆ بوایه نه‌وه‌ك شكۆ شكاندن‌و ده‌نگ پێ كۆكردنه‌وه‌و دوایش ده‌نگ كه‌مكردنه‌وه‌و خه‌ڵك به‌پێش خستن .”
کاندیدەکەی پارتی دەڵێت "مه‌خابن سته‌م له‌كادیری خۆت بكه‌ی بۆ سه‌رخستنی بازرگانێكی دز، جامبازو چه‌رچی به‌رپرسه‌كان كه به‌ملیونان دۆلار ویژدانی خه‌ڵك‌و وه‌لای كادیر‌و ئۆڕگانه‌كانی پارتی بكرێت، ئه‌مه ڕیگه خۆش ده‌كات به‌پاره خۆیان بفرۆشنه لایه‌نه‌كانی تریش، یان به‌ته‌وجیه پشتیوانی مه‌لایه‌ك بكرێت كه به‌زمانی خۆی هاوار ده‌كات پارتی نیمه، یان كادیری خۆت بكه‌یته قوربانی هه‌ندێك كه‌سی سوك‌و هه‌ندێك شتی قیزه‌وه‌ن!”.
كاندیده‌كه‌ی پارتی داوا له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌دا بكات.