باشترین جۆر و کاتی وەرزشکردن لە رەمەزاندا

وەرزشەوانان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، لە رەمەزاندا بەهۆی هیلاکی جەستەو تینوێتی ناتوانن ئەرکە وەرزشییەکانیان بە رۆژ ئەنجامبدەن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە هەموو کاتێک لەو مانگەدا مەشقی وەرزشی گرنگەو دەبێت بزانیت لە چی کاتێکدا پەیڕەی دەکەیت.

جۆرەکانی وەرزش:

-رۆیشتن بە پێ
-ئایرۆبیک(مەشقی سویدی)
-بازدان بەگوریس و چالاکی سوک
-بایسکلسواری.

باشترین کاتەکانی وەرزش

١- ١٠ خولەک بەر لەژەمی نانی بەربانگ: ئەمەش بۆ قەرەبووکردنەوەی لەش بۆ ئەو خوێ و شلەمەنیی و کانزا وونبوەکان. زیاتر ھانی لەش دەدات بۆ رزگاربون لەمادە ژەھرەکان.

٢- دوو کاتژمێر دوای نانی بەربانگ: ئەمەش ھەرس باشتر دەکات و چەوری زیاتر دەسوتێنێت.

پێویستە لە رەمەزاندا هەفتەی پێنج رۆژ وەرزش بکەیت، بەڵام  زیاتر نەبێ لە٦٠ دەقیقە وھەوڵ بدە شوێنێکی تەندروست بدۆزیتەوە بۆ وەرزش کردن، کە ھەواگۆڕکێی باش بێت و پاک بێ و قەرەباڵغ نەبێ، هەروەها شوێنەکە ھاوسەنگ بێت لەرووی پلەی گەرماوە،

ئەو شوێنەی کە هەڵیدەبژێریت بۆ ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، پێویستە
پاشماوەی خۆراکی و دەردراوی زیانبەخشی ئۆتۆمبیلی لێ نەبێت و داخراودا بێت، هەروەها  جلوبەرگەکانت ئارامبێت.



AM:11:05:26/05/2018