نووسه‌ر و لێكۆله‌وه‌ر و مامۆستای زانكۆی رۆژهەلآتی کوردستان د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به " شه‌پۆل "له‌تاران كۆچی دوایی كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-5-2018 د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل نووسه‌ر و توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ و خه‌ڵكی مه‌هاباد لە نه‌خۆشخانه‌كانی تاران كۆچی دوایی كرد.
نووسەری ناسراو له ته‌مه‌نی 85 به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد‌و بڕیاره له شاری مه‌هاباد به‌خاك بسپێردرێت.
د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل زیاتر له چل كتێبی نووسیوه كه هه‌ندێك چاپ و بڵاو بونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیش هێشتا چاپ نه‌بوون.
د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ساڵی 1933 له شاری مه‌هاباد له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئایینی له‌دایكبووه. ناوبراو له‌زمانی شای ئێران قورئانی كرد به كوردی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زمانی شادا زمانی كوردی قه‌ده‌غه بوو دواتر قورئانه‌كه‌ی چاپ كرد. ناوبراو جگه له‌وه‌ی كه مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر و نووسه‌ر بوو، ڕۆژنامه‌نووسیش بوو له ساڵی 1981 یه‌كه‌مین گۆڤاری به ناوی گرشه‌ی كوردستان چاپ و ده‌ركرد.