موقتەدا سەدر هەڕەشە لە پەرلەمان دەکات

وتەبێژی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند " لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنێتەوە یان هەمواری بکاتەوە".

جەعفەر موسەوی وتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنێتەوە" و هۆشداریشیدا لە بەرپابوونی بێسەروبەری سیاسی لە وڵاتدا.

وتەبێژەکە سەدر دەڵێت "پێویستە بە بایەخەوە سەیری داوای قەوارە سیاسییەکان بکرێت کە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانن، بەڵام لەڕێگەی یاساییەوە دەبێت".

تا ئێستا پەرلەمانی عێراق دووجار بەژمارەیەکی کەم کە ناگاتە ٢٠ پەرلەمانتار، نزیکی ١٥٠ پەرلەمانتار کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر هەژمارکردنی رێژەیەک لەدەنگەکان بدەن لە رێگای هەژماکردنی دەستیەوە، بەڵام رێژەی یاسایی کە ١٦٥ ئەندام پەرلەمانە نەتوانراوە کۆبکرێتەوەو، بەیانی دوا هەوڵی ئەندام پەرلەمانە ناڕازییەکان دەدرێت بە سەرۆکایەتی پەرلەمانیشەوە. 

لەهەڵبژاردنی ١٢ ی ئایاری پەرلەمانی عێراق، سائیرون پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و توانیویەتی لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان، ٥٤ کورسی مسۆگەربکات و کەسیان بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان نەکردووە، هەروەها پارتی و یەکێتیش هاوشێوەی ئەوان بەشداریان نەکردووە.



PM:06:30:27/05/2018