قاسمی سولەیمانی سەرپەرشتی گفتووگۆكانی نێوان شیعە و كورد دەكات

قاسمی سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەرپەرشتی گفتووگۆكانی نێوان شیعە و هەردوو لایەنی كوردی (یەكێتی و پارتی) دەكات بۆ ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بەڵێنی رووخاندنی میحوەری سعودیەش لە عێراق دەدات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ "بغدادالیوم" ئاشكرایكرد كە سولەیمانی ئێستا سەرپەرشتی گفتووگۆكان دەكات لە نێوان دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالكی و فەتحی حەشدی شەعبی بە سەرۆكایەتی هادی عامری بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلە لە نێو پەرلەمان.

دەشڵێت "سولەیمانی بەڵێنیداوە كە رێنادات میحوەری سعودیە سەربكەوێت لە عێراق لەبەرامبەر هەرچییەكدا بێت، سەرۆك وەزیران عەبادیش بەڵێنی داوە حزبی دەعوە جێنەهێڵێت و رەنگە بچێتە پاڵ ئەو هاوپەیمانێتییە".

هەرچەندە پەرلەمانتارە كوردەكان بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی یاسا رەتدەكەنەوە، بەڵام سەرچاوەكە دەڵێت، ئەوە هیچ بەهایەكی نییە، بەڵكو هاوپەیمانێتییەكە لەلایەن گەورەكانەوە كراوە



AM:11:45:28/05/2018