رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرای دەکات بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە پەیوەندیکردن بە کەسایەتییە شیعە دەرچووەکانەوەو دەیانەوێت هاوپەیمانێتیەکان هەڵبوەشێنرێتەوە تا حکومەت درەنگ پێکبهێنرێت.
رۆژنامەی (عه‌ره‌بی جه‌دید) لە زاری وەزیرێکەوە کە لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاردا سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو ئاشکرای دەکات " نزیكه‌ی 30 كاندیدی سه‌ركه‌وتوو به‌هۆی فشاره‌كانی ئێران ، مۆبایله‌كانیان داخستووه و شوێنی نیشته‌جێبوونیشیان گۆڕیوه".
ئەو رۆژنامەیە ئەو بەرپرسە ئێرانیانە ئاشکرا دەکات کە بە بەردەوامی دەستلەکاروباری ئێران وەردەدەن و دەڵێت" یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران كه به‌به‌رده‌وامی فشار ده‌كات، قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسه، هه‌روه‌ها مه‌حموود شاهروودی، كه‌سایه‌تی شیعه له ئێران و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی تاران له به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌لی ڕه‌زا ئازادی، فه‌رمانده‌ی باڵا له فه‌یله‌قی قودس".
ئەو بەرپرسە دەڵێت " ئێران پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت وه‌كو جه‌نگێك وێنا ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌جیندای خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات پێكهێنانی حكوومه‌ت نزیك نه‌بێت".
ئەو بەرپرسە باس لەوە دەکات کە ئێرانییەکان دەیانەوێت هاوپه‌یمانێتی نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌تایبه‌ت حزبی فه‌زیڵه و ڕه‌وتی چاكسازیی و پێكهاته‌ی توركمانی شیعه، له‌ژێر فشارێكی زۆری ئێراندان بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانیان له هاوپه‌یمانێتییه‌كه بكشێننه‌وه و تێكه‌ڵ به هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ببن".
هەروەها لە رۆژنامەکەدا لە زاری ئەو بەرپرسەوە هاتووە" ئێران فشاری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كوردستانییانه‌ی نزیكن له تاران بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی هاوپه‌یمانێتی پێكنه‌هێنن و بچنه لیسته‌كه‌ی عامرییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێدانی پۆست و وه‌زاره‌تی گرنگی داوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سوننه‌ش گفتوگۆ كراوه".