له شارى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌وه 25 ئاڕاسته‌ى سنورى ئیسرائیل كرا و، سوپای ئیسرائیلیش وەڵامی موشەکەکانی بە تۆپبارانکردنی چەند پێگەیەکی بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس دایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له‌شارى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌وه 25 موشه‌ك ئاڕاسته‌ى سنورى ئیسرائیل كر، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە ئه‌و موشه‌كانه ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە یان نا.
بەپێی هەواڵەکە، کە دوای ئاڕاستەکردی ئەو موشەکانە سوپاى ئیسرائیل دهستیكردوە به تۆپبارانكردنى چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له ناوشارى غه‌ززه.