زانیاری لەبارەی ئەو دورگە نوێیەی تەنها ژنان بۆیان هەیە سەردانی بکەن

ژنە بازرگانێک دوورگەیەکی لە وڵاتی فینلەندا کڕیوەتەوە، کە تەنها ژنان بۆیان هەیە سەردانی بکەن و بە هیچ جۆرێک پیاوان بۆیان نییە رووی تێبکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی"بێزنس ئینسایدەر" بڵاوکراوەتەوە، دورگەکە لە هەرێمی ڕازبۆرگ-ە کە دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیک و ژنە بازرگانێک بە ناوی "کریستینا رۆس" بە بەهای 45 ملیۆن دۆلار بە رووبەری هەشت دۆنم و نیو دورگەکەی کڕیوەتەوە.

کریستین دامەزرێنەی رێکخراوێکی ئافرەتانە بە ناوی "سوپەرشی"، کە لە شەش هەزار ئەندام پێکهاتووە و تەنها ئەوان و خانمانی گەشتیار بۆیان هەیە بۆ بەسەربردنی کات سەردانی ئەو دوورگەیە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش پارەیەکی زۆری لەو دوورگەیە خەرج کردوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە ئامانج لە کردنەوەی ەئو دروگەیە ئەوەیە، کە "ژنان بتوانن بە تەنها کاتەکانیان بە وەرزش و یاری و خواردنی تەندروست و تەنهایی وەک خوشک بەسەر ببەن.

جێی ئاماژەیە دورگەکەی کرستین لە مانگی تەمووزەوە بۆ ماوەی  12 هەفتە بەڕووی ژنانی گەشتیاردا دەکرێتەوە، کە لە چەندین کابینەی گەشتیاری پێکهاتووه‌و له‌ توانایدایه‌ میوانداری شەش هەزار گەشتیار بکات.



PM:03:40:31/05/2018