لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو خوشک پێکەوە بە خۆهەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ماڵپەڕی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی ئایار، دوو خوشکی مەریوانی لە گەرەکی (تەپەی موسک) ئەو شارە، بە خۆ هەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دوو خوشکە ناویان (ئامینە) تەمەن ٣٠ ساڵ و (خەدیجە) تەمەن ٣٥ ساڵ بووە، کە خەڵکی گوندی چنارە و دانیشتووی شاری
مەریوان بوون.
لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنەکەیانەوە ماڵپەڕەکە ئەوە خستوەتەڕوو، ئەو دوو خوشکە بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە سەرقاڵی گژوگیا فرۆشتن بوون، هۆکاری خۆکوشتنەکەشیان بۆ هەژاری و کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئایار، دوو خوشکی دیکە کە پیشەیان خوێندکارنووە لە یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.