بەوێنە.. سووپای تورکیا دەچێتە ناو گوندێکی برادۆست لەهەرێم کوردستان

سووپای تورکیا بە بەرچاوی خەڵکەوە دەچێتە ناو گوندێکی برادۆست.

پەیامنێری سپی لە سۆران بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ هێزێکی سووپای تورکیا بە بەرچاوی خەڵک و حکومەتی هەرێمەوە چۆتە ناو گوندی " بەرمیزە " لە دەڤەری برادۆست کە دەکەوێتە ناو خاکی هەرێم لە سێ گۆشەی هەرێم - تورکیا - ئێران.

ماوەیەکی درێژە سووپای تورکیا ناوچەکانی برادۆست بە جۆرەها چەک بۆردومان دەکات، لە دوو مانگی رابردوودا بە بەرچاوی  خەڵکی ناوچەکەو جیهانەوە سووپای تورکیا هاتۆتە ئەو ناوچەیەو چەندان سەربازگەو بنکەی سەربازی جێگیر کردووەو ئەمڕۆ هاتە ناو ئاپۆڕای خەڵکەوە.

تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا فەرمیەکانی هەرێم و حکومەتی عێراقیش هیچ زانیاریەک لەسەر ئەو سنوربەزاندنە بلآوناکەنەوە.
ئا: ئەمیر حەسەن




PM:09:58:31/05/2018