به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و لە پارێزگای دهۆکیش نرخەکەی زۆر بەرز بۆتەوە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دەست "سپی" کەوتووە لە شاری دهۆک نرخی هه‌ر لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ بە 750 دیناره‌و موحه‌سه‌ن 850 دیناره‌و سۆپه‌ر-یش 950 بۆ 975 دیناره.
بەگوێرەی بەدواداچونەکانی "سپی میدیا" به‌به‌راورد به‌پارێزگاكانی دیكه، لە شاری دهۆک نرخی به‌نزین زۆر زیاتر بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێم.
هاوکات بەشێک لە بەرپرسان هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌گه‌ڕێننه‌وه و هوڵاتیانیش پێیان وایە هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌ناوخۆوه هه‌یه نه‌ك بازاڕه‌كانی جیهان.