بەكۆمەڵ دەستدرێژی كرایە سەر كچێكی پێنج ساڵان

لە شاری ئیسفەهان دەسترێژیی بەكۆمەڵ كرایە سەر كچێكی تەمەن پێنج ساڵەی ئەفغانی بەرپرسانیش ووردەكاری ڕووداوەكە ئاشكرادەكەن.

ڕەزا جەعفەری، سەرۆكی بەڕێوەبەرایەیەتیی فریاگوزاریی كۆماڵایەتیی ئێران ڕایگەیاند "ئەو ڕووداوە لە شاری خومەینی شاری ئیسفەهان ڕوویداوە و كاتێك بووە كە لەبەردەم ماڵەكەیان سەرقاڵی یاری بووە و لەلایەن سێ پیاوەوە ڕفێندراوە و دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەری و چەند كاتژمێر دواتر جەستەی نیوەگیانی لەناو كەلاوەیەك دۆزراوەتە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە "دراوسێیەكان ئەو كچە منداڵەیان بە بێهۆشی لەناو كەلاوەیەك دۆزیوەتەوە، سەرۆكی فریاگوزاریی ئێران ڕایگەیاندووە هەرچەند منداڵەكە لە نەخۆشخانە نەماوە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێریی دەروونی و كۆمەڵایەتیدایە و هێشتا ئەنجامدەرانی ئەو دەستدرێیە دەستگیر نەكراون".

پێشتریش لە شاری مەشهەد پاش درسترێژیی بەكۆمەڵ بۆ سەر كچێكی تەمەن شەش ساڵی ئەفغانی، كوشتبوویان.




AM:10:46:03/06/2018