ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی رەمەزان گەردونناسانی سعودیە و میسررایانگەیاند، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ١٥ی ئەم مانگە دەبێت.
پەیمانگەی نیشتیمانی میسری بۆ توێژینەوەی گەردونناسی ڕایگەیاند، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ ڕۆژ دەبێت و پێنجشەممە ١٤ی حوزەیران کۆتایی دێت و مانگی شەوال لەدایک دەبێت، بۆیە ڕۆژی ١٥ی حویزەیران، دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان .
هەروەها لە وڵاتی سعودییەش پسپۆڕێکی گەردونناسی ئاماژەی بە ڕۆژی هەینی ١٥ی حوزەیران کردووە بۆ یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزان.
لە هەرێمی کوردسانیش بڕیارە رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی ئایار لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كۆببێته‌وه بەمەبەستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، "ئه‌گه‌ر مانگی ره‌مه‌زان 29 رۆژ بێت ئه‌وا رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه و ئه‌گه‌ریش 30 رۆژ بێت ئه‌وا رۆژی شه‌ممه ده‌بێته جه‌ژن".