ئۆردوغان: کێشەیەک بەناوی کێشەی کوردەوە لە تورکیا نییە

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە وتارێکدا لە شاری دیاربەکر وتی: "لە ساڵی ٢٠١٨دا لە تورکیا ئیتر کێشەیەک نییە بە ناوی کێشەی کورد".

ئاژانسی ئاندۆڵ بڵاویکردەوە سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە شاری دیاربەکر رایگەیاند " لە سەردەمی حوکمڕانی ئاک پارتیدا کێشەی کوردیان چارەسەر کردووە و کۆتاییان بە سیاسەتەکانی رەتکردنەوە بەرامبەر بە کوردەکان ھێناوە"، هەروەها وتیشی "لە ساڵی ٢٠١٨دا لە تورکیا ئیتر کێشەیەک نییە بە ناوی کێشەی کورد.تاکە کێشەی بەردەممان، کێشەی تیرۆرە. خوایاربێت ئیتر چارەسەری ئەوەش دەکەین".

ئەردۆغان راشیگەیاند: "لە یەک بستی ٧٨٠ ھەزار کیلۆمەتری خاکی وڵات، مافی ژیان بە کۆمەڵەی بکوژانی دەست بە خوێن نادەین".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە سیاسەتی جیاکاری لە تورکیا کۆتایی ھاتووەو، وتی "ئیتر ئەو بۆچوونەی دەوڵەت نەماوە کە جیاکاری لەبارەی نەتەوە، زمان، جلوبەرگ و ردێن و جوبەی خەڵکی دەکرد".
 
ئەو لێدوانەی ئۆردوغان لە کاتێکدایە کە شەڕی پەکەکە لە باکوری کوردستان دژی سووپای تورکیا بەردەوامەو سەرۆکی هادەپ لە زیندانە لەگەڵ ١٢ پەرلەمانتاری تری ئەو حیزبەو بەدەیان هەزار چالاکوانی کورد لە کونجی زیندانن.



PM:11:00:03/06/2018