سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی توركیا له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چه‌ند په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی توركیای هه‌ڵسه‌نگاند. ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند: «ئیدی مسۆگه‌ر بووه كه ئاكه‌په شكست دێنێت.»
په‌یامه‌كانی ده‌میرتاش:
«ڕیفراندۆمی ١٦ی نیسان، به زیندانیكردنی ئێمه، به پیلانگێڕی و فرتوفێڵ سه‌رخرا. ئێستاش له‌پێناو ئه‌وه‌ی له ٢٤ی حوزه‌یراندا سه‌ركه‌ون، من به به‌ندكراوی ده‌هێڵنه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش فشار ده‌خه‌نه سه‌ر دادگه‌ی باڵا و هه‌موو دادگه‌كانی دیكه.
هه‌ندێك له‌و دادوه‌رانه‌ی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی من ده‌كه‌ن، به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، له‌مه‌ش زیاتر گه‌یشتنه ئاستی خۆكوشتن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، من ده‌زانم كه زۆر دادگه‌ی سه‌ربه‌رز و بوێر هه‌ن.
ئه‌م سیسته‌می زوڵم و زۆردارییه له ٢٤ی حوزه‌یراندا كۆتایی پێدێت. ماف و سه‌ربه‌خۆیی دادگه‌ییكردن ده‌چه‌سپێت، دادگه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه دادگه‌یی ده‌كرێن، ده‌بنه مسۆگه‌ری دادگه‌ییكردن. ته‌نیا ١ ده‌نگ بده‌نه هه‌ده‌په و ١ ده‌نگیش بده‌نه ده‌میرتاش.
مسۆگه‌ر بوو كه ئاكه‌په له هه‌ڵبژاردندا سه‌رناكه‌وێت. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زیاتر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر من، ته‌نیا ئه‌مه‌یه. كۆمپانیا لایه‌نگره‌كانی ڕاپرسی-ش ناتوانن ئه‌م بارودۆخه بگۆڕن.
هه‌موو كه‌س با بۆ حكوومه‌تێكی نوێ و ئاینده‌یه‌كی دیموكراتی ئاماده بێت. هه‌روه‌ها له‌م كاتژمێره به‌دواوه با هیچ كه‌س له‌ژێر سێبه‌ری ئاكه‌په تاوان و گوناهان نه‌كات، چونكه ته‌نیا ماڵی خۆی وێران ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت، توركیا هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت. من باوه‌ڕم وایه كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆككۆماریدا، ده‌كه‌ومه خولی دووه‌م. له خولی دووه‌مدا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانه‌تیی دیموكراتی بونیاد ده‌نێین و به ئالته‌رناتیڤێكی به‌هێز دێینه به‌رده‌م گه‌لی خۆمان. ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تییه له [هاوپه‌یمانه‌تیی میلله‌ت] به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. بێگومان ئێمه ئه‌مه سه‌رده‌خه‌ین.»