كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی پاداشتی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ فه‌رمانبه‌رانی سنووری پارێزگای كه‌ركوك دابه‌ش ده‌كات و ئەم بەڵگەنامانەی پێویستە.
بەگوێرەی ئاگادارییه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كه وێنه‌یەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ڕۆژی ڕیفڕاندۆم فه‌رمانبه‌ر بوون له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پاداشتی ڕۆژی ڕاپرسی.
له ئاگادارییه‌كه‌دا پاداشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌نده‌كانی تۆمار دیاریكراوه له هۆڵی شیراتۆن له شاری هه‌ولێر له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 12.30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام ده‌بێت ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی (ئه‌سلی+ كۆپی) پێ بێت.
رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدرا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش 93%ی هاوڵاتیان ده‌نگیان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.