وێنەیەکی ماریا هەورامی بەمناڵی بڵاوکرایەوە

وێنەیەکی خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆشی هەورامان، ماریا هەورامی بڵاودەکرێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی مناڵی خانمە گۆرانیبێژی ناسراو، ماریا هەورامی بەمناڵی بڵاوکراوەتەوە کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.



AM:02:23:05/06/2018