مافی مرۆڤ: سووپای تورکیا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی کورد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان راپۆرتی خۆی لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش دەکات و لەو راپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ئێران لەسێدارەدان درێژەی هەیە، لە باکوریش سووپای تورکیا کچێک دەڕفێنن و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر.

لەو راپۆرتەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە لەسەر رەوشی عفرین هاتووە" دەوڵەتی توركیا دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێ".

دەقی راپۆرتەكە:
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئایاری ۲۰۱٨ كە بە هەوڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە كە لەلایەن كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوكراونەتەوە، كۆبەندی بۆكراوە. ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حكومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەكانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێكی تەواو نییە وتەنیاوێنەیكی بچوكی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان پێ نیشان دراوە.
كۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی كورد ، مافە سیاسی، كۆمەلایەتی و مەدەنیەكانی گەلی كورد پێشێل دەكات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاكەكەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێكن كە كۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەكات .هەروەها ئەشكەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەكانیان بابەت گەلێكن كە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاكێك مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەكەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەركەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاكەكەسی هەیە؛ هیچ كەسێك نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەركوت بكرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو كەسسێك ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێكۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوكردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێك بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەكی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێك كەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاكێك وەكو كەسێك لەكۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێكوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێكخراوەیی كردنی سەرچاوەكانی هەر وڵاتێك، مافی لێ زەوت نەكراوی ئابوری، كۆمەڵایەتی و كلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی كەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ كەسێك نابێت ئەشكەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت. بەپێی بڵاوكراوەفەرمیەكانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وكۆمەڵایەتی و كۆمەڵگای بەشەری، هەر تاك و كۆمەڵگایك مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وكۆمەڵایەتی و ئابوری وكلتوری خۆی بكات وبۆ وەدەست هێنانی تێبكۆشێت، هیچ كومەڵێك یان گروپێك لەسەرو كەسی ترەوەنییەوهەمو كەسێك دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
كۆمەلەی مافی مرۆڤی كوردستان هەموو مانگێك كۆكراوە و گوزارشێكی پوخت لە پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە كوردستان دا بڵاو دەكاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەكەوێ كە رەوشی مافی مرۆڤ لە كوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران كردەوە دژە مرۆڤیەكانیان دژی گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر كردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشكەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی ، خەسارەكانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێكی مەترسیدار نیشان دەدەن كە لەگەلی كوردستان روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە
دووشەممە دەی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، زیندانییەك بەناونیشانی "ئەعزەم خەزایی” لەزیندانی كۆماری ئیسلامی لە ئسلام ئاوای غەرب لەكرماشان لەسێدارە درا.
دووشەممە ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو بەندكراو بەتاوانی كوشتن، لە بەندیخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لە سێدارەدران. بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان ناسنامەی ئەم دوو بەندكراوە بەم جۆرە ڕاگەیاندراوە: «خەلیل ئاگوش خەڵكی ماكۆ و سوهەیل میربەخش خەڵكی شاری ورمێ.»
۲۴بەندكراوێكی كورد تۆمەتبار بە بكوژی لە بەندیخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیلام لەسێدارەدرا.
ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی ڕامین حسێن پەنایی وگەڕانەوەی دۆسیەكەی بۆ بەشی جێبەجێ كردنی حوكمەكان
گرتوخانە
هاوڵاتیكی كورد بەناونیشانی «عەلی عەزیزی» خەڵكی كرماشان پاش دیپۆڕت كردنەوەی بۆئێران لە وڵاتی دانماڕكەوە، لە لایەن ئێتلاعاتەوە دەسبەسەر كرا.
دووشەممە ۱۰ی گوڵان چالاكێكی كرێكاری بەناوی عوسمان ئیسماعیلی بۆدووهەمین جار دەستبەسەر كرایەوە. ئەم چالاكە كوردە ماوەیەك لەمەوپێش لەزیندان ئازاد كرابوو، ڕۆژی ۱۱ی گوڵان بەتۆمەتی بەشداری لەكۆبونەوەكانی تایبەت بەیەكی ئایار دووبارە دەستبەسەر كرایەوە.
بێبەری كردنی زیندانییەكی سیاسی كورد لەمافی ئازادی مەرجدار و پشووی چارەسەری
دادگای پێداچوونەوە حوكمی زیندانی "سامان كەریمی” چالاكی مەدەنی كوردی پشتڕاست كردەوە
دوو هاوڵاتی بەناوەكانی "ڕێزان باوەیسی كوڕی عەزیز و فاتمە باوەیسی كچی محەممەد ڕەحیم ” خەڵكی گوندی قۆری قەڵا لەپارێزگای كرماشان بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری پاوە دەسباسەر كراون.
مەهیار ئەحمەدی چالاكی مەدەنی كورد پاش بانگهێشت، دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندان
سێ شەممە ۱۸ی گوڵــانی ئەمساڵ "ئارمین شەریفــی” ئەندامی ناوەندی پیشەیی كرێكارانی وەرزی وبیناسازی سنـــە، لەلایەن هێزە ئەمنــییەتكانی كۆماری ئیسلامی ئێــرانەوە دەسبەسەركرا.
دادگای كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز قەراری یەك ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتی عەتا ڕەحمانزادە دەركردەوە . عەتا ڕەحمانزادە ساڵی«۱۳۹۶ی هەتاوی» لە گردبونەوەی گشتی خەڵكی شاردا بە بۆنەی ڕاپرسی و ڕفراندۆمی باشوری كوردستان بەشدار ببوو.
شارۆمەندێكی بەهایی بەناوی ” خوداداد میری ” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە قۆلبەست كراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە. ئەم شارۆمەندە بەهاییە بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە حكومەت” قۆلبەست كراوە
ئاكام ساڵحی قوتابی بلیمەتی بانەیی كە ماوەیەك بەرلە ئێستە لەناڕەزایی دژبە داخرانی سنوورەكان لە پۆستی دەبیری كۆنگرەی نەتەوەیی هاوبیری دامەزرێنەرانی داهاتووی ئێران هاتبوویە دەر و وازی لێ هێنابوو، لەسنە دەسبەسەركرا.
چالاك ونووسەر و ڕۆژنامەوان وشاعیری ناسراوی كوردی خۆراسان بەناونیشانی "عەلیڕەزا سپاهی لایین” بەتۆمەتی ” سوكایەتی بە بەرپرسان وڕایەداران” لە لقی یەكی دادگای سزاكانی ۲ی شاری كەلات لێدانی۷۴ زەبری قامچی بۆدیاری كراوە.
سێ شەممە۲۵ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتییەكی كورد بەناونیشانی "فاروق فیرووزی” خەڵكی گوندی قەیلەسوون سەربە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەسبەسەركرا.
لە شاری مەلایر تەیمور خالدیان هاووڵاتی مەلایری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر كرابوو برایە دادگا و دادگایی كرا/
ئەمڕۆ داواكاری گەڕاندنەوەی دادگایی ڕامین حوسین پەنایی پێشكەشی دیوانی باڵای ئێران كرا.
میلاد كاژی هەژدە ساڵان، خەڵكی شاری سەردشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوكاری پارتە كوردستانیەكان، لە لایەن دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامیەوە بە دە ساڵ زیندان سزا درا.
لە شاری گێڵان غەربی هەمان پارێزگا، هێزە ئەمنیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران شارۆمەندێكی كورد بە ناوی "مێهدی ئیمام عەباسی” دەستبەسەر و دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
لەمانگی گوڵانی ۱۳۹۷ لە لایەن دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ «حامید سپێهری» بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێك زیندانی و«جەعفەر ئەمینی» بە هەمان تۆمەت بە شەش مانگ زیندانی كردن سزا دران
داواكاری ئازاد كردنی محەممەد نەزەری لە لایەن دادگەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد رەت كرایەوە.
٣١ی گوڵانی ئەمساڵ، شارۆمەندێكی كورد بەناوی "عوسمان جەلالی” خەڵكی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای كرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە قۆڵپێچ و گواسترایەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
یەكشەممە ۲۷ی مەی ۲۰۱٨زاینی چالاكوانی كورد بەناوی مستەفا ساڵح بامەڕنی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو لەناوبازاری ئەوشارە دەست بەسەردەكرێت ودەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
قۆلبەست كردنی موحەمەد نوریزاد و هاوڕێكانی كە سەردانی بنەماڵەی حوسەین پەناهیان كردبو
دووشەممە ۷ی جۆزەردانی ئەمساڵ ۳ هاوڵاتی كوردی مەریوانی بەناوەكانی ” ئەمجەد قادری، موسا و شاهۆ” لەگوندی چۆڕی سەربە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەسبەسەرو گوازرراونەتەو بۆ شوێنێكی نادیار.
كوشتنی هاوولاتیان
ئەمڕۆ ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ” نیشتمان حوسەین پەناهی” تەمەن ۲۵ ساڵ، كە دەبێتە كچی خوشكی رامین حوسەین پەناهی بەندكراوی سیاسی مەحكوم بە سێدارە و هاوژینی ئەحمەد حوسەین پەناهی بەندكراوی سیاسی كورد، بە هۆی درێژەدانی گوشار و زەبر و زەنگی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنەماڵە كۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
لەناوچەی كێلە شین لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، سپای پاسداران تەقەیان لەسێ هاووڵاتی كوردی ڕۆژهەڵات كردووەو بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەست دا، دوو هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون.
ڕۆژی یەكشەممە ۳۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ دوو هاوڵاتی كورد بەناوەكانی (عە لی) تەمەن۲۷ ساڵان و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە كە خەڵكی ئاوایی مەیسەم كریمە و( ڕامین سەنجی ) خەڵكی ئاوایی نازلوی ورمێ كه بەمەبەستی كۆكردنەوەی گژ و گیای بەهاری ڕویان لە ناوچەی شینی شنۆ كردبوو لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لێدەكرێت و لە ئامانج دا عەلی دەكوژەرێت و ڕامینش بە سەختی بریندار دەبێت كە حاڵی ڕامین لە ئێستادا زۆر خراپە و چەند گوللەیەك بەر سنگی كەوتوە .
ڕۆژی شەممە ۲۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ كۆچی هەتاویی هاوڵاتێك بەناوی (عەلی حەسن زادە) خەڵكی گوندی باڵاگیری پیرانشار لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار دەكرێت لە ناوچە كوێستانەكانی , كانی خودا .
كۆلبەران و كاسبكاران
سێشەممە یازدەی گوڵان، كاسبكارێكی كورد بەناونیشانی «تاهیر حیكمەتی» خەڵكی پیرانشار بەهۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەكان: «ئەم كاسبكارە ۳۳ساڵ تەمەنە، خێزاندار و خاوەنی ۴ منداڵە،
دەسبەسەری ٢٥ كۆڵبەر و زەوت كردنی كەلوپەلەكانیان لە لایەن سپای پاسدارانەوە
شەممە ١٥ی گوڵان، كۆڵبەرێكی خەڵكی پیرانشار بە ناوی «ڕەحمان تەفاخر» لە كاتی كۆڵبەری بەهۆی كەوتنە خوارەوە لەبەرزایەوە بریندار دەبێت.
كۆڵبەرێكی كورد بەهۆی سەرما بردوویی پێیەكانی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە
هێزەكانی ڕژێمی ئێران گەمارۆی هەزار و ٣٠٠ كۆڵبەریان دا
یەكشەممە ۱۶ی گوڵانی ئەمساڵ، كۆڵبەرێكی كورد بەناونیشانی،” محەممەد ڕەحمانی” كوڕی حەسەن، بەهۆی كەوتنەخوارەوە لە بەرزاییە كوێستانییەكانی سوونی لەشاری نەوسوودی سەربە شاری پاوە گیانی خۆی لە دەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی كرێكارێكی گەنج بەناونیشانی "موزەفەر محەممەدیان” لەشاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی بەركەوتنی تەلیسێك گێچ لەسەری گیانی لەدەستدا.
شەوی یەكشەممەی ڕابردوو، كۆڵبەرێكی كوردی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە بەناوی "یادگار كەریمیان ” تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراوی سەردەمی شەری نێوان عێراق و ئێران، بریندار بووە و لاقیكی لەدەستداوە.
٨ی جۆزەردان، هێزە چەكدارەكانی ئێران، كاروانی كاسبكارانی خەڵكی شنۆ لە ناوچەی سپی ڕێز دەدەنە بەر دەسرێژی گوللە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك گیانی لەدەستدەدات و یەكی دیكەش بریندار دەبێت. بەپێی سەرچاوە خۆجەیەكان: یەكێك لە كۆڵبەرە كۆژراوەكان خەڵكی ئاوایی كانی ڕەشەو و ناوی «رێبوار مورادیە.
رۆژی ۱۰ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی نزیك گوندی ” مێشەرۆ” لە سنوری سەیران بەندی شاری بانە، لە ئاكامی كەمین و تەقەی هێزە سەربازیەكانی پایەگای ساردئاو، بۆ سەر كاروانێكی كاسبكاری كورد، كۆڵبەرێكی كورد گیانی لەدەست داو بە دەیان هێستر و ئەسپی كاسبكاران كوژران.
كاسبكارێكی كورد خەڵكی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە گومانی جێبەجێكردنی شتومەكی قاچاخ لە لایەن هێزی سەربازیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەردەسڕێژ و بەتوندی بریندار كرا. مافنیوز ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی بە ناوی "نێعمەت فرازی ” بڵاوكردۆتەوە.
ڕۆژی دووشەمە ۷ی جۆزەردانی ساڵی ۹۷ی هەتاوی، بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بەرانبەر بە كاروانێك لە كۆڵبەران لە ناوچەی سپی ڕیزی ناوچەی شنۆ، كۆڵبەرێك خەڵكی كانی ڕەش بە ناوی سیروان مورادی بە توند ی بریندار بوو.
كوژران ودەستبەسەراگرتنی پترلە ۳۵۰ ئەسپ و بارەبەری كۆڵبەران
نارەزایەتی شارومەندان و ناعەدالەتی
هێرشی هێزە ئەمنییەكان لەڕۆژی جیهانی كرێكار بۆ سەر كرێكاران لەشاری سەقز
زۆربوونی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەكان/مانگرتنی كوردستان چووە ڕۆژی بیستەمەوە
بێكاری و هەژاری، دەسكەوتی چل ساڵەی حكوومەت بۆ گەنجانی كوردستان
چالاكی كرێكاری كورد لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەكەوێتە بەرلێدان و بێ ڕێزی كردن
دوێنێ ۱۸ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە گەڵاڵەی وەرگرتنی كەرت بۆ یەكینەكانی داشكاندن و بازەرگانی كردنی زانكۆی ورمێ سفرەی بەتاڵیان راخست.
ئەوڕۆ ۱۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی كۆمەڵێك لە وەرزێرانی شارەكانی نەغەدە وشـــنۆ سەربە پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەر دەركی كومپانیای بەرهەمهێنانی قەند لە نەغەدە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینیان پێك هـــێنا.
سێ شەممە ۱۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ كۆچی هەتاویی لە كاتی نوێژەندكردنەوەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان گۆڕێكی بەكۆمەڵی ۸۰ كەسی دۆزرایەوە . دەوترێت ئەم گۆڕە بە كۆمەڵە هی ئەو گەنجانەیە كە لە دەوڵەتی مەحەممدی خاتمی و لە كاتی خۆپیشاندان ، دەستگیر كراون و دواتر كوژراون.
ئەمڕۆ ۲۰ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مامۆستایانی قوتابخانەكانی چەند باژێڕێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گردبونەوەی ناڕەزایەتی هێمنانەیان لە بەردەم ناوەندی پەروەردەی شارەكاندا دەربڕی .
ڕێگری لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی مێژوویی كۆمسای
سپای پاسداران و ڕایەدارانی ئیتلاعاتی ئێران لە گەنجێكی كورد بەناو” یوونس باسرە” خاڵكی شاری دێلوڕان” هەڕەشەی محاكمەی سەرلەنوێ كردەوە.
بەیانیەی بنەماڵەی كچانی شین ئاوا لەسەر ناردنی منداڵەكانیان بۆ ئەمریكا بە بۆنەی چارەسەری پزیشكی
هەڵكشانی ڕێژەی بەرچاوی قوتابییان بە مادەهۆشبەرەكان
ڕەخنەی توندی پارێزگاری كۆماری ئیسلامی بۆ ســنە لەشێوازی تەرخانكردنی پشكی ئاوی ئەو پارێزگایە
بە پێ ئەو ئامار و داتایانەی كە وەزارەتی ئامار و زانیاری ئێران بڵاوی كردونەتەوە دەتوانەرێت بوترێت كە بواری دارایی و كۆمەڵایەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان تا ئاستی ڕۆخان و لە ناوچون نیزیك بۆتەوە .
كرێكارانی ڕاگرتنی هێڵی شەمەندەفەڕ لە شارستانی ئەندیمشك سەربە پارێزگای ئەهواز، لە ڕۆژی یەكشەممە ۳٠گوڵان خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست و تاوەكوو ئێستەیش بەردەوامە. داخوازی كرێكارانی ناڕازی هێڵی شەمەندەفەڕ بە هۆی دواكەوتنی موچەی ٤ مانگە و نەبوونی مافی بیمەی تەندروستی و دەرمانی كرێكارانەوە.
٣١لاپەرەسەندنی مانگرتنەكان/ خاوەندارانی لۆری شاری كامیاران پەیوەست بون بە مانگرتنی گشتی
دوو شەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مانگرتنی گشتی و بەربڵاوی لێخوڕان و خاوەن تڕۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە هەمو پارێزگاكانی جوگرافیای سیاسی ئێران بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان حەوتەمین رۆژی خۆی تێدەپەڕێنێت.
هەڕاج كردنی ماڵ و سامانی بنەماڵەی چالاكی سیاسی كورد خالید ئەمین پور
ڕۆژی ۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتیانی بۆكانی لەناڕەزایەتی دژ بە نەبوونی پێداویستی ژیان لەبەرانبەر قایمقامتی كۆماری ئیسلامی لەم شارە گردبوونەوەیان پێك هێنا.
سەرپەرشتیاری تیمی نەتەوەیی ئێران دوو یاری زانی ناسراو وبەتوانی كوردی بەناوەكانی "كاوە ڕەزایی و وریا غەفووری” لە لیستەی (استندبای) بۆ ململانێی جامی جیهانی دانان.
كوشتن و خۆكوژی
ڕۆژی هەینی ۱٤ی گوڵان گەنجێكی تەمەن ۳۰ساڵ بەناوی ئەمین مورادی خەڵكی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام لەڕێگەی خواردنی ژەهرەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەكشەممە ۱۶ی گوڵانی ۱۳۹۷ كچێكی گەنجی دەزگیراندار لەگەڕەكی تەقتەقانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هەفدەی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ كچی قوتابی قۆناغی ناوەندی لەشاری نەغەدە هاوكات دەستیان دایە خۆكوژی. بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناوەندی پەروەردە و فێركاری شاری نەغەدەوە كەنەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت،كوتییەكێك لەم قوتابیانە (ص. پ) بەداخەوە گیانی لە دەست داوە
یەك شەممە ۲۳ی گوڵان، لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقورنە هاوڵاتییەك بەناوی ( س.ح.ع )، تەمەن ٤٤ ساڵ و دانیشتوی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە و هەروەها لە شارۆچكەی پێنجوێن، گەنجێك بەناوی (فەرەیدون ئەحمەد مەجید) تەمەن ۲۱ساڵان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
پیاوێكی بەساڵاچوو(۶۳ساڵ) بەناونیشانی «ئەمین مەحموودی» خەڵكی گوندی حەسەن ئاولەی مەریوان لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ژنێك بەناوی ” شاناز تاریق” و هاوژینەكەی "ئارام عەبدوڵا عەبدولقادر ” لە شاری هەولێر بە دەستی برای شاناز كوژراون.
۲٦ی گوڵانی ساڵی ۱۳۹۷هەتاوی كچێكی تەمەن حەڤدە ساڵ خەڵكی گوندی تازاوای پارێزگای ئیلام لەبەر هەژاری بنەماڵەكەی كۆتای بەژیانی خۆی هێنا. هەروەها كچێكی دیكەی تەمەن ۱٦ ساڵ خەڵكی گوندی شیراوەندی هەمان پارێزگا لەڕێگەی خۆهەڵواسین كۆتای بەژیانی خۆی هێنا،
شەوی ۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، سەربازێكی كوردی خەڵكی پیرانشار بەناونیشانی (س.ب)لەشوێنی ئەركەكەی لە گرتووخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری شنـــۆ بەتەقەی فیشەك لە گەردنی خۆی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پێنج شەممە ۳ی جۆزردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، پیاوێكی تەمەن ٥۰ ساڵ دانیشتووی مەسكەن مێهری شەرەفاوای شاری شائاباد «ئیسلاماوای غەرب» پاش ئەوەی لاوێكی درواسێ خۆیان كەتەمەنی ۲۱ساڵ بووە بەچەك دەكوژێت لەهەمان كات كۆتای بەژیانی خۆی دەهێنێت.
مین و تەقەمەنی
ئەوڕۆ ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سەربازێكی كورد بەناونیشانی "محەممەد ڕەزا سالاروەندیان” لەدەورووبەری بنكەی سەربازی بەستام بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوو.
ڕۆژی ۲۲ی گوڵان ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گوندی” ژەنین” سەربە ناوچەی سەوڵاوا شارستانی مەریوان كوڕێكی ۱۲ ساڵان بە ناوی شایان فەرەجی كوڕی كەماڵ بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو دەستی لە دەست داوە .
شەوی یەكشەممەی ڕابردوو، كۆڵبەرێكی كوردی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە بەناوی "یادگار كەریمیان ” تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراوی سەردەمی شەری نێوان عێراق و ئێران، بریندار بووە و لاقیكی لەدەستداوە.
تەقینەوەی چەك وچۆڵ وتەقەمەنی لەپێش دا نەتەقاوە بوو بەهۆی برینداربوونی كرێكارێك
۲۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی كۆڵبەرێكی كورد بەناوی ” خالید” خەڵكی گوندی گوڵاوێی سەر بە شاری پیرانشار دەكەوێتە سەر مین و لاقێكی خۆی لە دەست داوە.
ژینگە
بەپشتبەستن بەو بەڵگەو وێنانەی لەبەنداوی بەنێر لە ۷۵كیلۆمەتری ڕێگەی سنە ــ مەریوان ولەسەر ڕووباری كۆماسی ، بەهۆی بارانەكانی ئەم ساڵانەی دوایی ئاوی ئەم بەنداوە دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی بەرپرسی گشتی پاراستنی ژینگەی لوڕستان ئەوڕۆ دووشەممە ۱۷ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی هاتنی وردیلەكان بۆ ئاسمانی لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هەنوكە ڕێژەی پیسبوونی كەش وهەوا لەخوڕەم ئاوا نێزیك بە ۴ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی وستانداردە.
باكوری كوردستان
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسی توركیا لەدژی گەلی كوردستان، حەوت هاوڵاتی دەستگیركران، كە سێ كەسیان هاوسەرۆكانی هەدەپە و دەبەپەی شارۆچكەی قەرەچۆبانی سەربە ئەرزرۆمن.
هونەرمەند پنار ئایدنلار لە كاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ توركیا، لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك-ی ئیستەنبووڵ دەستگیركرا. ئایدنلار كە سزای ١٠ مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراوە، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ژنانی باكركۆی.
گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان بەردەوامە/ بۆ ٧٥٧-ەمین جار، داواكاریی پارێزەرانی لەمەڕ سەردانی رەتكرایەوە
رۆژئاوایی كوردستان
ڕفاندنی كچێكی كورد ودەسدرێژی كردنەسەری لەلایەن هێزەكانی سوپای توركیا
دەوڵەتی توركیا دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێ
ڕەمەزان ئەحمەد كەماڵ پاش دەساڵ زیندانی لەلایەن ئێرانەوە ڕادەستی سوریا كرایەو
رفاندن و بێ سەر و شوێن كردنی خەڵكی عەفرین لە لایەن توركیایەوە
ئیتر
رۆژی كرێكار بكەینە رۆژی زەق كردنی گرفتەكانی كۆڵبەرانی كورد
نا بۆ سێدارە/ ئاكسیۆنی ناڕەزایەتی لە شاری گوتێنگنی ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە بەندكراوانی سیاسی
سێدارە دوژمنی ژیان/ بۆ بەرگری لە ژیان و پشتگیری رامین حوسەین پەناهی و بەندكراوانی سیاسی راپەرین
ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە حكوومەتی ئێران كرد كە سزای لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی جێبەجێ نەكات
كۆماری ئیسلامی ئێران عەداڵەتی خۆی لە ئەشكەنجە، ژوری تاكە كەسی، زۆر و زەبر بۆ سەر رامین پیشان دەدات
فەرزاد كەمانگەر/لە ئەشكەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
فەرزاد كەمانگەر/لە ئەشكەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
عەلی حەیدەران/لە ئەشكەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
شیرین عەلەم هولی/لە ئەشكەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە
ئێران بە لەسێدارەدانی فەرهاد ، شیرن ، فەرزاد و عەلی هەوڵی لە سێدارەدانی كوردستانی بوو
كۆمۆسیۆنی باڵای ڕێخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد وتەندرووست لە دۆخی حاڵەتی نائاسایی لەتوركیا گونجاو نیی
تەقە و هێرشی پۆلیسی بەلجیكا بوو بە هۆی كوژرانی منداڵێكی كورد
لە دوایدا كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلكاریەك كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەكرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵكانی جیهان بگەیەنن.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان



AM:09:46:05/06/2018