ناوەندی گەردوونناسی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشەچێت رۆژی پێنجشەمە 14ی حوزەیران، مانگی شەوال دەربكەوێت بەمەبش رۆژی دواتر یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ناوەندی گەردوونناسی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ئەبوزەبی ئیماراتە،
رۆژی پێنجشەمە کە دەکەتە 14ی حوزەیران/ تەمووز، لە زۆربەی وڵاتانی مسوڵمان مانگی یەكشەوی شەوال دەردەكەوێت، بەجۆرێک دەتواندرێت بە چاوی ئاسایی یان تەلسكۆب ببینرێت ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت.
هەروەها ئەوەشی وتووە،کە لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا ناتوانرێت تەنیا بەچاو مانگ ببینرێت، بەڵكو دەبێت تەلەسكۆب بەكار بهێنرێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، رۆژی هەینی رێكەوتی 15ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ساڵی 1439 ی كۆچی دەبێت.