ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی ئوتومبیلێک لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی هەڵگرتبوو تووشی پێکدادان بوو و بەهۆیەوە ٦ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ماڵپەڕی ئیکاسیمێرینی یۆنانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی ئیگناتیا ئۆدۆس لە باکوری یۆنان ئوتومبیلێکی جۆری ڤان توشی پێکدادان بووە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان منداڵن، هەروەها قاچاخچیەکە یەکێکە لەو کەسانەی کە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، ١٠ کەسی دیکە برینداربوون کە برینی ٣ کەسیان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کاڤالا و تا ئێستاش ڕەچەڵەکی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا نەبووە.



PM:12:56:08/06/2018