مەرجەعێکی ئاینی لە عێراق رۆژی جەژنی دیاریکرد

مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعە له‌ عێراق یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری ده‌كات رایدەگەیەنێت" شه‌وی هه‌ینی داهاتوو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك مانگ ببیندرێت" .

كه‌مال حه‌یده‌ری، مه‌رجعی ئاینی شیعەی عێراقی له‌راگه‌یاندراوێكدا دەڵێت "ه‌ به‌هۆی پشت به‌ستن به‌روداوه‌ فه‌لكیه‌كان چاوه‌روان ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌رواری (15/6/2018) یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌وال ده‌بێت" .

 حه‌یده‌ری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ كیشوه‌ری ئوسترالیا و باكور و باشوری كیشوه‌ری ئاسیا و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كیشوه‌ری ره‌ش شه‌وی پێنچ شه‌مه‌ مانگ ببیندرێت.



PM:04:46:09/06/2018