دایکێک پاش خنلانی کچەکەی له ناو بانیۆی گه‌رماوه‌كه‌دا هەڵدەستێت بە سوتاندنی منداڵەکەئ له باخچەی ماڵەکەیاندا، به‌و هیوایه‌ی وشك بێته‌وه و زیندو ببێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، ژنێک لە گوندی تریاو پروندا لە باشووری ویلز، دوای ئەوەی منداڵەکەی دەشوات لە بانیۆی گەرماوەکەیاندا و بۆ ماوەیەک جێی دەهێڵێت، دوای گەڕانەوەی دەبینێت کچەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵەکە، دایکەکە کە دەبینێت منداڵەکەی مردووە تووشی شۆك دەبێت‌و لە تاوا باری ده‌روونی تێك دەچێت و پێی وایە ئه‌گه‌ر ئاگری تێ به‌ردات، وشك ده‌بێته‌وه و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕووم کە دایکەکە كچه‌كه‌ی له به‌تانییه‌ك دەپێچێت و له باخچەی ماڵەکەیان دەست بە سوتانی دەکات، ئەم روداوەش لەلایەن برایەکییەوە دەبینرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار دەکاتەوەو دەستگیردەکرێت.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە پۆلیسه‌كان ئه‌و ژنه‌یان گرتووه و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترن تا له هۆكاری ڕووداوه‌كه تێبگه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێكانی ئه‌و ژنه، به پۆلیسه‌كانی گوتووه كه ئه‌و دایكه چه‌ند كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌یه، بۆیه به‌و كاره هه‌ستاوه و وای هه‌ست كردووه منداڵه‌كه‌ی پێ زیندوو ده‌كرێته‌وه.