وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، لیژنه‌ی بینینی مانگی راسپاردووە کە رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە بۆ ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی به "سپی"ی راگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممە ١٤ی حوزەیران کە دەکاتە ٢٩ی رەمەزان لیژنه‌ی بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌زنی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌ستنیشانبكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ دیوانی وه‌قفی سونی عیراق و سعودیه، بۆیە ئه‌گه‌ر شه‌وی پێنجشه‌ممه مانگ ببینرێت ئه‌وه رۆژی هه‌ینی ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن،
وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف داواشی لە هاوڵاتیان کرد، کەشەوی پێنجشەممە بەدوای مانگا بگەڕێن، لە ئەگەری بینینی دا لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگاداربکەنەوە.
دەروون رەشید