ئەحمەد خەلیل"خیانەت" بڵاودەکاتەوە

بڕیارە ئەمشەو سێشەممە ١٢ی حوزەیران، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، نوێترین بەرهەمی بە ناوی "خیانەت" بڵاو دەکاتەوە.

"ئەحمەد خەلیل" لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کەلە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام  بڵاویکردوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، کارەکانی ئەم بەرهەمەی تەواو بووە و ئەمشەو کلیپی "خیانەت" بڵاودەکاتەوە کە دەرهێنەری کلیپەکە بڕیار فەتاحە.

ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لەم بەرهەمە سەرقاڵی چەند کارێکی هونەری ترە، ئەم بەرهەمەشی وەکو جەژنانە پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.

ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردەوە و لە ئێستادا یەکێکە لە هونەرمەندە پڕ هەوادارەکان.



PM:12:16:12/06/2018