عەبادی: سووتانی سندوقەکانی دەنگدان بە دەستی ئەنقەست بووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر سووتانی کۆگای کۆمسیۆن لە بەشی رەسافەی بەغدا، رایگەیاند" ئەو کردەوەیە بە ئەنقەست بووە".

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند " کۆمسیۆن بەپرسە لەو رووداوەو ئەوان ئەرکی بەرپرسیارێتیان لەسەر شان بووە".

رۆژی ١٠ ی حوزەیران لە کۆگایەکی کۆمسیۆنی بالآ لە بەشی رەسافەی بەغدا، سووتێنرا، لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەو رووداوەدا رۆژ بەرۆژ زنیارییەکان زیاتر ئاشکرا دەبن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رووداوەکە " تاوانەو بە ئەنقەست بووە".



PM:06:05:12/06/2018