راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید بناسە


ئەمرۆ بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، جولیان لۆپتیگۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای لە شوێنەکەی زیدان دیاری کرد.

یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوەلۆپتیگۆی لە دوای یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨ پۆستی راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەردەگرێت و شوێنی زیدان دەگرێتەوە.

لۆپتیگۆی تەمەنی ٥١ ساڵەو پێشتر وەکوو گۆڵچی لە چەندین یانە یاری کردووە لە دیارترینیان یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بووە.



PM:07:55:12/06/2018