سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕایگەیاند، دادگایی كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به خۆشیه‌وه هه‌ر ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌وه له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه.
کاکەیی بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕوویدا نه‌ك پێشێلكاری به‌ڵكو تاوانی هه‌ڵبژاردن بوو، ده‌شڵێت "جۆرێك له‌سه‌ر لێشێواوی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه دیاره بۆیه ڕۆژمان گه‌یشت به‌م ڕۆژه".
سەعید کاکەیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی تۆمه‌تباركرد به كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كۆمسیۆن و وتی "من به‌ش به‌حاڵی خۆم كۆمسیۆن به‌به‌رپرس ده‌زانم له‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره چونكه ئاگره‌كه له‌ناوه‌وه‌ی كۆگاكه كه‌وتووەته‌وه كه كۆمسیۆن به‌رپرسه له‌پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی ئه‌و كۆگایانه".
وتیشی " ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌ی كۆمسیاران به‌ڕاستی له هه‌ڵسوكه‌وتی یاسا و ئیداره تێناگه‌ن".