هونەرمەندی کورد، نەوید زەردی نوێنترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (ئەڵا ئەڵا) وەک دیاری جەژنانە بڵاوکردەوە.
نەوید زەردی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام و لە چەناڵی یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە، کە لە تێکستی هونەرمەند خۆیەتی و میلۆدییەکەی کەڤەرە و وەرگیراوە، هەروەها کاری ڕێکخستنی لەلایەن(ماجید کازمیی)ەوە بۆ کراوە و میکسی لەلایەن (کیان بابەزاد)ەوە بۆ کراوە و جێبەجێکاری بەرهەم "فەیمس پرۆدەکشن"ە.
نەوید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆر لە خۆی کۆبکاتەوە.